بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەیبیسی نیووز، وڵاتانی کەنادا و ئەمریکا، وێڕای چەند وڵاتی ئەندامی ناتۆ لە ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشدا و لە درێژی هەڵمەتی دژبەرانەیان دژی تاران، ئەوی ناویان ناوە "هەڕەشەگەلی ڕوو لە زیادبوونی دەزگای هەواڵگریی ئێران"، ئیدانە کرد.
وڵاتانی واژۆکەری ئەو ڕاگەیێندراوە کە بریتین لە (کەناد، ئاڵبانی، نەمسا، بەلژیک، کۆماری چێک، دانمارک، فەنلاند، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، هولەند، ئیسپانیا، سوید، بەریتانیا و ئەمریکا) بەبێ ئاراستەکردنی هیچ جۆرە بەڵگەیەک، ئیدعایان کردووە کە ئەوان لە دژی هەوڵەکان بۆ "کوشتن، ڕفاندن و ئازار"ی هاووڵاتیان، لە ئەمریکای باکووری و کەنادادا یەکیان گرتووە و بە پێشێلکردنی سەروەری وڵاتەکانیان زانیوە و داوایان لە بەرپرسانی ئێرانی کردووە کە خێرا کۆتایی بە چالاکییە نایاساییەکانی خۆی بێنێت.
Your Comment